ئامانجەکانی کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان
-
بەرجەستەکردنی دیدگای هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی پەروەردەو فێربوون .
-
باسکردنی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی پرۆسەی پەروەردە دەبنەوە وو سوود وەرگرتن لەڕاسپاردەکان کە شیاوی جێبەجێکردنن.
-
ئاڵوگۆڕی ئەزمونی پەروەردەیی و دەوڵەمەندکردنیان بە ئاگابوون لە نوێترین توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی بواری سەرکردایەتی پەروەردەیی و فێرکاری .
-
بەشداریکردنی پسپۆڕەکان و لێهاتووییە زانستییەکان، و کەرتەکانی گەشەپێدان بۆ پشتگیریکردن لە پرۆسەی فێربوون و فێرکردن .
-
بەهێزکردنی ڕۆڵی توێژینەوەی زانستی و توانا و لێهاتووییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لە سیستەمی پەروەردەدا، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی هاندەر بۆ توێژینەوە لە بواری پەروەردە و فێرکاری .
دیدگای ئێمە
پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی پشتیوان
بەهێزکردنی تاکەکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکانیان
دیاریکردنی ئاڵنگارییە پەروەردەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر